ئادار 31, 2023 20:14 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی مانگرتنی ١٠ ڕۆژەی کارمەندانی ئاسایشی فڕۆکەخانەی لەندەن

دوابەدوای شکست ھێنانی ڕێککەوتنی سەندیکای کارمەندانی ئاسایشی فڕۆکەخانەی «هیسڕۆ» ی لەندەن لەگەڵ بەڕێوەبەران؛ ئەمڕۆ مانگرتنی 10 ڕۆژەی هەزار و 400 کارمەندی ئەم فڕۆکەخانەیە دەستی پێکرد.

Image Caption

دوابەدوای شکست ھێنانی ڕێککەوتنی سەندیکای کارمەندانی ئاسایشی فڕۆکەخانەی «هیسڕۆ» ی لەندەن لەگەڵ بەڕێوەبەران سەبارەت بە زیادکردنی موچەو باشترکردنی بارودۆخی کارکردن، ئەمڕۆ مانگرتنێکی ١٠ ڕۆژەی نزیکەی هەزار و ٤٠٠ کارمەندی ئەم فڕۆکەخانەیە دەستی پێکرد.

Image Caption

سەندیکای کارمەندانی ئاسایشی ئەم فڕۆکەخانەیە ڕاشیگەیاند هەوڵەکانیان بۆ قاییل کردنی دەسەڵاتداران سەبارەت بەمەی کە ھەل و مەرجی ئیش کردن و موچەکانیان دادپەروەرانە نییە بە ئەنجامی پێویست نەگەییشتووەو لەم ڕووەوە ناچار بوون مان بگرن.

ئەم مانگرتنە هاوکاتە لەگەڵ جەژنی «پاک»ی مەسیحی و پشووی  قوتابخانەو زانکۆو فەرمانگەکان و لوتکەی گەشتە بەهارییەکان.

Image Caption

ئەم مانگرتنە کە مانگرتنەکانی پێشووی فڕۆکەخانەی «هیسڕۆ»ی لەندەن وەبیر دەهێنێتەوە، شەپۆلێکی نیگەرانیی لەنێوان گەشتیاران، بەتایبەتی ئەو گەشتیارانە دروست کردووە کە شاهیدی ئەو بشێوییە چەتونانە بوون کە لە ماوەی ڕابردوودا، مانگرتنی کارمەندانی بەشە جیاوازەکانی فڕۆکەخانەکانی بەریتانیا بە خۆیانەوە بینی بوویان و جگە لە دواکەوتنی درێژخایەن، ببووە هۆی ئەوەی کە زۆرێک لە گەشتیاران گەشتەکانیان پەکی بکەوێت و سەدانی دیکەش ھەر بەهۆی مانگرتنی کارمەندانەوە گەشتەکانیان ھەڵوەشێتەوە.

Image Caption

دەست پێ بوونی مانگرتنی زنجیرەیی لە بەریتانیا لە هاوینی ساڵی ڕابردووەوەو هاوکات لەگەڵ ھەڵکشانی نرخی کاڵا و خزمەتگوزارییەکان بۆ بەرزترین ئاست لە ماوەی زیاتر لە چل ساڵداو بەرز نەبوونەوەی  موچەو حەقدەستی فەرمانبەران، سەرباری دەرکردنی ژمارەیەک لە کارمەندان و، جێبەجێکردنی سیاسەتی دەستپێوەگرتنی ئابووری و کەمکردنەوەی بودجەی خزمەتگوزارییە گشتیەکان، لە ئێستادا ناوبەناو لە کەرتەکانی خزمەتگوزاریی گشتی لەم وڵاتەدا بە تێچووی قورس و پەکخستنی زۆرەوە بەردەوامە.

Image Caption

سەرپەیڤ