نیسان 11, 2023 17:05 Asia/Tehran
  • پاڵپشتیی کوڕەزای سەرکردەى کۆچکردووى ئەفریقاى باشور لە ڕۆژی جیهانیی قودس

کوڕەزای سەرکردەى کۆچکردووى باشوورى ئەفریقا پشتیوانیی لە ڕۆژى جیهانىی قودس و ڕێپێوانى ئەم ڕۆژە کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا ڕۆژی دووشەممە، «زولیۆ لەیلە ماندێلا» کوڕەزای «نیلسۆن ماندێلا» سەرکردەی کۆچکردووی ئەفریقای باشوور، وێڕای پشتیوانی لە ڕۆژی جیهانیی قودس، داوای لە هەموو خەڵکی ئازادیخوازی جیهان کرد کە بۆ پشتیوانی لە گەلی ستەملێکراوی فەلەستین بەشداریی ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی قودسدا بکەن.

هەروەها «زولیۆ لەیلە ماندێلا» داوای لە هەموو ئازادیخوازانی جیهان کرد کە لە تەنیشت گەلی فەلەستین بوەستن و ئاڵای ئەم وڵاتە هەڵبکەن.

کوڕەزای سەرکردەى کۆچکردووى ئەفریقاى باشوور ڕوولە گەلى فەڵەستین جەختی کردەوە کە: ئێمە لە پاڵ ئێوەدا وەستاوین، دۆزی ئێوە دۆزی ئێمەیە و ئازادیی ئێوەش ئازادیی ئێمەیە.

گەلانی ئیسلامی و لایەنگرانی فەلەستین لە وڵاتانی جیاجیای جیهان هەموو ساڵێک، لە کۆتا هەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا، بە بەشداریکردن لە ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قودس، پشتیوانی لە دۆزو مافی فەلەستینییەکان دەکەن و تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی دژ بە فەلەستینییەکان لە بواری جۆربەجۆردا شەرمەزاردەکەن.

سەرپەیڤ