نیسان 11, 2023 20:19 Asia/Tehran
  • چۆمسکی: بۆ یەکەمجار ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل لەگەڵ ئەمریکا ئاشکرا دەبێت

فەیلەسوف و زمانزانی دیاری ئەمەریکی: ئەوەی ئێستا لە پەیوەندییەکانی نێوان ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکادا ڕوودەدات، ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان تەلەبیب و واشنتۆن نیشان دەدات.

"نۆام چۆمسکی"، فەیلەسوف و زمانناسی دیاری ئەمریکی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلجەزیرە، بە ئاماژەدان بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی کاربەدەستانی زایۆنی، ئەوەی ئێستا لە پەیوەندییەکانی ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکادا ڕوودەدات، زۆر جێی سەرنجی زانی و وتی : ئەوە یەکەمجارە کە سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی بە ڕوونی پەیوەندی بە واشنتۆنەوە پچڕاوە.

ئەم فەیلەسوفە ئەمریکییە وتیشی: ئەمە یەکەمجارە کە ئەو ڕووبەڕووبوونەوەیە بەو شێوەیە بە ڕوونی ئاشکرا دەبێت و ڕوون نییە ئەمریکا چۆن وەڵامی دەداتەوە.

چۆمسکی وێڕای دەربڕینی ئەمەی کە "سێ ساڵ لەمەوبەر ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ یەکەمجار پڕۆژە یاسایەکی پێشکەش کرد کە داوای لە ئەمریکا کردبوو بەپێی یاسای ئەمریکا پێداچوونەوە بە هاوکارییەکانی ئیسرائیلدا بکات"، دانی بەوەش دا نا کە: "پێموایە ئەمە تاڕادەیەکی زۆر لەسەر بنەمای گۆڕانکارییە بنەڕەتییەکانە لە بیروڕای گشتی داو لە داھاتووش دا دەتوانێت ببێتە هۆی ڕوودانی گۆڕانکاریی گەورە.

لێدوانەکانی ئەم دواییەی جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا، کە تیایدا خوازیاری دەستبەرداربوون لە چاکسازییە ھەراسازکەرەکانی دادەوانیی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنی بووە، کاردانەوەی توندی ئەندامانی کابینەکەی ناتانیاھۆو بە تایبەت توڕەیی «ئیتامار بێن گوێر»ی وەزیری ئاسایشی ناوخۆی بە دوای خۆی دا ھێنا.

سەرپەیڤ