نیسان 16, 2023 15:47 Asia/Tehran
  • داخوازیی یەکێتی ئەفریقا بۆ ڕاگرتنی توندوتیژی لە سودان

سەرچاوەکانی هەواڵ بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایانگەیاند، لە بەیاننامەیەکدا کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەفریقا داوای کۆتایی هێنان بە شەڕی نێوان سوپا و میلیشیای پشتیوانیی خێرا لە سودانی کرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەفریقا دوابەدوای ململانێی نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانیی خێرا داوای لە لایەنە سودانییەکان کردووە کە وێرانکارییەکانی ئەو وڵاتە ڕابگرن و بگەڕێنەوە بۆ دانوستان.

«موسا فەکی» سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەفریقا بانگەوازی بۆ هەموو لایەنەکان و بەتایبەت هێزە چەکدارەکان و هێزەکانی پشتیوانیی خێرا کردووە کە دەستبەجێ وێرانکاریی لەو وڵاتەو بڵاوبوونەوەی ترس و تۆقان  لەنێو جەماوەرو قەڵاچۆو کوشتن ڕابگرن.

فەکی لە بەیاننامەیەکدا داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە، داوا لە لایەنەکان بکەن کە دەستبەجێ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان ڕابگرن و بگەڕێنەوە سەر مێزی دانوستان لە پێناو کۆتایی هێنان بە قەیرانەکان بە شێوەیەکی دڵخۆشکەر و جێی ڕەزامەندیی هەمووان.

ئەمەولە لایەکی دیکەوە حکومەتی چادیش ڕایگەیاندووە لەبەر هۆکاری ئەمنی بڕیاری داخستنی سنوورەکانی لەگەڵ سودان داوە تا ئاگادارکردنەوەی دواتر.

هاوکات کۆمکاری عەرەبیش ڕایگەیاندووە کە میسر و عەرەبستان داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەم یەکێتییەیان کردووە لەسەر ئاستی نوێنەرایەتی لەم یەکشەممەیەدا.

سەرپەیڤ