نیسان 17, 2023 05:51 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی گروپی ٧ لە ژاپۆن بە تەوەرەی ئۆکرانیا و چین

کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی حەوت وڵاتی پیشەسازی لە ژاپۆن لەسەر چەندین بابەتی جیاواز، لەوانە شەڕی ئۆکرانیا و گۆڕانی کەشوهەوا بەڕێوە دەچێت.

گروپی حەوت داگری وڵاتانی ژاپۆن، ئینگلتەرا، کەنەدا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و ئەمریکایە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، وەزیرانی دەرەوەی گروپی حەوت ڕۆژی یەکشەممە لە ژاپۆن کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەیەکی سێ ڕۆژەدا چەندین گرفتی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا ھەتا پەرەسەندنی کاریگەرییەکانی چینیان تاوتوێ کرد.

پێشبینی دەکرێت کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی پیشەسازی بە سەرۆکایەتیی «یۆشیماسا هایاشی» وەزیری دەرەوەی ژاپۆن بە بڵاوکردنەوەی بەڵگەنامەیەک کۆتایی پێبێت.

وەک باسی  دەکرێت داماڵینی چەکی ئەتۆمی و ئاسایشی خۆراک و گۆڕانی کەشوهەوا لە تەوەرە گرنگەکانی دیکەی ئەم کۆبوونەوەیە دەبن.

سەرپەیڤ