نیسان 20, 2023 10:32 Asia/Tehran
  • پاکستان ستایشی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عەرەبستان دەکات

وەزیری مافی مرۆڤی پاکستان لە دیدارەکەی لەگەڵ باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئیسلام ئاباد پێشوازیی و ستایشی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عەرەبستانی کرد.

«سید محەممەد عەلی حسێنی» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئیسلام ئاباد و «ریاز حسێن پیرزادە» وەزیری مافی مرۆڤی پاکستان ڕۆژی چوارشەممە چاویان بە یەکتر کەوت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیسنا، لەم دیدارەدا، هەردوولا جەختیان لە ئیرادەی دوو وڵات بۆ گەڕان بەدوای بوارەکانی زیاتری هاوکاریی دوو قۆڵی و پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان تاران و ئیسلام ئاباد کردەوە.

«ڕیاز پیرزادە» بە ئاماژەدان بە ڕێککەوتنی ئەم دواییەی تاران و ڕیاز بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان، پێشوازی لێکرد و لە ڕوانگەیەکی ئەرێنییەوە ھەڵیسەنگاند.

وەزیری مافی مرۆڤی پاکستان وتیشی: باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عەرەبستان هەنگاوێکی گەورە دەبێت بەرەو ئاشتی و سەقامگیری لە کەنداوی فارس و تەواوی کۆمەڵگەی موسڵمانان دەخاتە سەر یەک ڕێگا.

باڵوێزی ئێران لە ئیسلام ئابادیش لەم دیدارەدا وێڕای ئاماژە کردن بۆ پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان ئێران و پاکستان وتی: ئێران لەم ماوەیەدا دوو دەروازەی نوێی لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان کردووەتەوە و قەبارەی ئاڵووێری بازرگانیی دوو قۆڵی گەیشتووەتە دوو ملیار دۆلار.

 

سەرپەیڤ