نیسان 28, 2023 14:56 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی خولی تازەی مانگرتنەکان لە ئینگلتەرا

خولی تازەی مانگرتنەکان لە ئینگلتەرا دەستی پێ کرا.

لە درێژەی مانگرتنی فەرمانبەرانی بەشە جۆربەجۆرەکانی خزمەتگوزاریی گشتی و دەزگاکانی حکومەت لە ئینگلتەرا ئەمڕۆ سەد و سی هەزار کەس لە کارگێڕان و فەرمانبەرانی حکومەت سێیەم مانگرتنی یەک ڕۆژەی خۆیانیان لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا ئەنجامدا. فەرمانبەرانی حکومەت لە مانگی فڤریەو مارسیش دا مانیان گرتبوو، بەڵام وەک باسی دەکەن حکومەت گرنگی بە داواکاریەکەیان نەداوە بە ناچاری دەستیان بە مانگرتنی نوێ کردووەتەوە.

«مارتین کاوانا» جێگری سەرۆکی سەندیکای فەرمانبەرانی حکومەت، وتی: پێشنیارەکەی حکومەت جێگای شەرمەزارییەو سووکایەتیکردن بو.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە کە:لە قەیرانی گرانبوونی نرخەکان و بەرزبوونەوەی لەناکاوی تێچووی ژیان، پێشنیاری حکومەت هیچ گرفتێک چارەسەر ناکات و ئێمە  خوازیاری زیادکرانی موچە ھاوتەریب لەگەڵ گرانییەکانی و ھەڵاوسان داین.

ڕێژەی هەڵاوسان لە ئینگلتەرا لە هاوینی ڕابردووەوە بەرزتر بووەتەوەو بەرزترین ئاست لە ماوەی ٤١ ساڵی ڕابردوودا بە خۆیەوە دەبینێت.

سەندیکای خۆراک فرۆشان لە ئینگلتەرا لەم دواییانەدا ڕایگەیاند کە لە چەند مانگی ڕابردوودا نرخی زۆربەی شتومەکی خۆراکی پتر لە سەدی بیست بەرزبووەتەوە.

دوێنێ مامۆستایان لە ئینگلتەرا مانیان گرت و داوای کۆتایی هاتنی خەمساردیی حکومەتیان کرد لە مەڕ داواکارییەکانیان.

سەرپەیڤ