May 21, 2023 05:38 Asia/Tehran
  • شاری «باخموت» بەتەواوی کەوتە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ڕووسیاوە

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا دئەوەی پشتڕاست کردەوە کە، شاری باخموت (ئارتیمۆڤسک) لە ئۆکرانیا کەوتۆتە ژێر کۆنترۆڵی تۆکمەو تەواوی هێزەکانی ڕوسیاوە.

شاری «باخموت» کە دەکەوێتە باکوری شاری دۆنێتسکەوە، لە چەند مانگی ڕابردوودا چڕکەی سەرەکیی ململانێکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا بووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیای دا پێی داگرت: لە ئاراستەی تاکتیکی «ئارتیمۆڤسک» لە ئەنجامی چالاکیی هەڵمەتبەرانەی یەکەکانی «ڤاگنەر»و بە پاڵپشتیی ھێزی ئاسمانی و تۆپخانەی گروپی «یوگ» شاری «ئارتیمۆڤسک» بە تەواوی ڕزگار کرا.

ئەمەو لەلایەکی دیکەوە، «ڤلادیمێر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیاش سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، کۆنترۆڵ کردنی باخموت (ئارتیمۆڤسک)ی لە گروپی «ڤاگنەر» و هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا  پیرۆز کرد.

سەرپەیڤ