حوزه‌یران 22, 2023 10:48 Asia/Tehran

وەزارەتی دەرەوەی چین لێدوانەکانی بایدێن سەبارەت به سەرۆکی ئەم وڵاتەی به گاڵتەجاڕانەو به دژی هەموو بنەما دیپلۆماسییەکان ناوبرد.

لە کاتێکدا کە «ئانتۆنی بلینکن» وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ھەوڵی ئەوە دەدات کە گرژییەکانی نێوان واشێنگتۆن و پەکین لە بەر خرانەخوارەوەی باڵۆنێکی توێژینەوەی چینی لەلایەن ئەمریکییەکانەوە لە سەرەتای ئەمساڵدا ، باشتر بکاتەوە، کەچی، «جۆ بایدێن» بە ھێندێک قسە لەبارەی «شی جین پینگ»ەوە چینییەکانی تووڕە کردووە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە بە لێدوانەکانی «شی جین پینگ» سەبارەت بە باڵۆنی توێژینەوەکە ڕایبواردو هاوتا چینییەکەی بە "دیکتاتۆر" ناوبرد.

«مائۆ نینگ» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین، ئەمڕۆ لە وەڵامی لێدوانەکانی سەرۆک کۆماری چین ڕایگەیاند، "قسەکانی بایدێن کە تیایدا سەرۆک کۆماری چینی بە "دیکتاتۆر" ناوبردووە، لە تەواو گاڵتەجاڕانە و نابەرپرسیارانەن و وەھا قسەگەلێک لادانێکی بەبڕشتانە لە ڕاستییە سیاسییەکان و پرنسیپی دیپلۆماسی و شکۆمەندیی سیاسیی چینە.

سەرپەیڤ