بریکس بە نیازە بە ئێران و چەن وڵاتێکی دیکە ، هاوپەیمانێتییەکەی فراوان بکات
لوتکەی ئەمجارەی بریکس بە ئامانجی فراوانکردنی هاوپەیمانێتییەکە و و گەشەپێدانی وڵاتانی ئەفریقا بەرێوەچوو و بەپێی زانیارییەکان ئێران و میسر و سعودییە بانگهشێت کراون بۆ ئەوەی ببنە ئەندامی هاوپەیمانی بریکس.
ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن)ی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئامانجی هەرە سەرەکیی هاوپەیمانی بریکس ئەوەیە بتوانن بەهێزێکی زیاتر و لە سنورێکی فراوانتردا ململانێی وڵاتە زلهێزەکانی سیستەمی ئەمڕۆی ئابوری جیهان بکەن، بەتایبەتی وڵاتانی هاوپەیمانی جی حەوت.
هاوکات ئەمڕۆ پێنجشەممە، سیریل رامافۆزای سەرۆکی ئەفریقای باشور رایگەیاند، هەر یەک لە وڵاتانی ئێران، ئیمارات، میسر، ئەرجەنتین، ئەسیوپیا بە فەرمی بانگهێشتی ئەندامێتی هاوپەیمانی بریکس کراون.
هاوپەیمانیی بریکس لە وڵاتانی بەڕازیل. روسیا، هندستان، چین و ئەفریقیای باشور پێکهاتوە و پێنج وڵاتە سەرەکیەکەی هاوپەیمانێتییەکە نزیکەی لە ٤٠٪ی کۆی دانیشتوانی جیهان پێکدێنن.