ئاب 29, 2023 16:39 Asia/Tehran
  • لە سودان بەهۆی بۆردومان چل کەسی سڤیل کوژران کە زۆربەیان ئافرەت و منداڵن

بە گوێرەی سەرچاوەیەکی پزیشکی ، لە ئەنجامی بۆردومانکردنی گەڕەکێکدا لە شاری نیالای پایتەختی باشووری دارفۆر 39 کەس کوژران.

سەرچاوەیەکی پزیشکی لە سوودان بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند، چەند موشەکێک لە گەرەکی سکەی ئاسنین لە نیالا بەسەر ماڵی هاووڵاتیاندا کەوتۆتە خوارەوە، بەوهۆیەوە 39 کەس کوژراون، کە زۆربەی منداڵ و ئافرەتن، کە خێزانێک تەواوی ئەندامانیان کوژراون.

چالاکوانی مافەکانی مرۆڤی سوودان، ئەحمەد قۆجا گوتی: ئەوەی لە نیالا روودەدات کۆمەڵکوژیە، بڕۆن سەیرکەن بە ماوەیەکی کەم 39 کەس لە ئافرەت و منداڵ کوژران.

شاری نیالا لە هەرێمی دارفۆڕ زۆرترین سەرنجی شەڕی لەسەرە لەلایەن سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا، بەهۆی ئەوەی یەک لەسەر چواری کۆی دانیشتوانی سوودان لەو شارە دەژین، کە ژمارەی دانیشتوانی شارەکە 48 ملیۆن کەسە.

بەگوێرەی راپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بڵاویکردەوە، لە 11 ئابەوە بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە شاری نیالا، 60 کەس کوژراون و 250 کەسیش برینداربوون، هەروەها 50 هەزار کەسیش ئاوارەبوونە.

لە 15ی نیسانی ئەمساڵدا شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا سەری هەڵداوە، بەو هۆیەوە هەزاران کەس کوژرا و بریندار بوون و زیاتر لە 4 ملیۆن کەسیش ئاوارەبوونە.

 

 

 

سەرپەیڤ