ئه‌یلوول 02, 2023 20:15 Asia/Tehran
  • ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ئۆکراین ئەنجامدەدات

لەم مانگەدا ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ئۆکراین ئەنجام دەدات و سەرۆکی ئەو وڵاتەش ئامادە دەبێت.

فیریت خوجە نێردەی ھەمیشەیی ئەلبانیا لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ئەم مانگە وڵاتەکەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات رایگەیاند، بڕیارە ٢٠ ئەم مانگە کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایش تایبەت بە رەوشی ئۆکراین بەڕێوەبچێت و ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئەو وڵاتەش دەگاتە نیویۆرک و ئامادەی کۆبوونەوەکە دەبێت.

وتیشی، چاوەڕوان دەکرێت ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ژمارەیەک لە نێردەی وڵاتان کۆببێتەوە.

 

سەرپەیڤ