ئه‌یلوول 03, 2023 20:56 Asia/Tehran
  • لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی لە خەرتومی پایتەختی سودان ٢٠  کەس کوژران

ئەمڕۆ لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی لە خەرتومی پایتەختی سودان ٢٠ کەس کوژراوە کە لەنێو قوربانییەکان دوو منداڵی تێدابووە.

بەگوێرەی زانیاری میدیاکانی سودان و لیژنەکانی خۆڕاگری، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی سوپای سودان بۆ سەر هێزەکانی پشتیوانی فریاگوزاری لە باشووری خەرتوم، لانیکەم٢٠ کەس کوژراون کە دوو منداڵی تێدابوە.

لیژنەکانی بەرخۆدان ڕایانگەیاندووە، بەردەوامی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر گەڕەکی کەلەکیلێ بەردەوامە و بەهۆیەوە هەفتەی رابردوو ٢٠ کوژراو هەبوە.

پێشتریش ئاماژەیان بەوەشدابوو، لە نەخۆشخانەیەکی خەرتوم ١١ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون کە دوو منداڵ و ژنێکیان تێدایە، جگە لەوەش زۆربەی تەرمی مردووەکان سوتاوە و ئەندامەکانیان لەیەک بوەتەوە و نەتوانراوە بگوازرێنەوە.

 

سەرپەیڤ