ئه‌یلوول 05, 2023 20:03 Asia/Tehran
  • هیندستان ناوی دەگۆڕدرێت بۆ ‘بەهارات’

سەرچاوە هەواڵە خۆجێیەکانی هیندستان باس لەوە دەکەن، حکومەتی هیندستان بە سەرۆکایەتی نارێندرا مۆدی، پێدەچێت لە رۆژی 18-22ی ئەم مانگە، لە دانیشتنێکی تایبەتی پەرلەماندا بڕیاری گۆڕینی ناوی هیندستان بە “بەهارات” بدرێت.

جەیرام رامێش، سەرۆکی کۆنگرێسی هیندستان هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، لە بانگێشتنامەی ئێوارە خوانی سەرۆکی هیندستان کە بۆ سەرکردەکانی لوتکەی جی_20 نێردراوە لەژێرەوەدا لەبری ناوی ‘سەرۆکی هیندستان’، لێی نوسراوە ‘سەرۆکی بەهارات’.

هەروەها نارێش بەنسال پەرلەمانتاری پارتی BJP لە ڕاجیا سەبا لە دانیشتنی وەرزی گەرمادا کە لەم دواییانەدا کۆتایی هات لە ئەنجومەنی باڵادا پێشنیارەکەی خستەڕوو و رایگەیاند کە ناوی ‘هیندستان’ هێمای “کۆیلایەتی کۆلۆنیالیزمە” و “پێویستە لە دەستووردا لاببرێت”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئینگلیزەکان ناوی بەهاراتیان گۆڕی بۆ هیندستان. بەپێی مادەی یەکەم دەستوور دەڵێت: ‘هیندستان، واتە بەهارات ، وڵاتەکەمان هەزاران ساڵە بە ناوی ‘بەهارات’ ناسراوە و ناوی کۆنی ئەم وڵاتەیە و لە دەقی کۆنی سانسکریتدا دەبینرێت.

 

سەرپەیڤ