تشرینی دووه‌م 01, 2023 19:22 Asia/Tehran

ڕێپێوانی دژەزایۆنی لە وڵاتانی ناوچەی ئاسیا و ئۆقیانووسییە ئێستایش هەر بەردەوامە.

 سەدان خۆپیشاندەر لە وڵاتانی ئۆسترالیا، کۆریای باشوور، ژاپۆن، ئەندونیزیا، تایلەند، فیلیپین و مالیزیا لە کاردانەوە بە پەرەسەندنی جەنایەتەکانی ڕژێمی منداڵکوژی زایۆنی ڕژاونەتە سەر شەقامەکانەوە.

خۆپیشاندەران بە شەرمەزار کردنی بنپێکرانی ئاشکرای مافی مرۆڤ لە بڕینی ئاو و خۆراک و دەرمان لە خەڵک و برینداری بێ دەرەتان، خوازیاری کۆتایی هاتنی بێدەنگەی کۆمەڵگای جیهانی بەرامبەر بە یاسابەزێنی و سەرەڕۆییەکانی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی بوون.

 

سەرپەیڤ