کانونی یه‌که‌م 23, 2023 13:40 Asia/Tehran

جێگری وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا بە ئاماژە بە بەهێزترکرانی هێزەکانی ناتۆ لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی جیهاندا وتی؛ وەڕێخستنی هاوپەیمانیگەلی سەربازیی هاوچەشنی ناتۆ لە ناوچەی ئاسیا و ئۆقیانووسییە کێشە و بشێوی لێ دەکەوێتەوە.

«والێری گراسیمۆف»، جێگری وەزیری بەرەڤانیی ڕووسیا شەوی رابردوو بە کاتی تاران وتی: ناتۆ خەریکی بەهێزتر کردنی هێزەکانی لە ئاسیا و ئۆقیانوسییەدایە.

گراسیمۆف لە کۆبوونەوەی شیکردنەوەییدا لەگەڵ بەرپرسان و نوێنەرانی سەربازیی بیانی لە شاری مۆسکۆ، وتی: لە ناوچەی ئاسیا و ئۆقیانوسییەدا ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕ و کێشە هەیە. هۆکاری سەرەکیی ئەم مەسەلەیەش، دەگەڕێتەوە بۆ هەوڵەکانی وڵاتانی ڕۆژاوایی لە ئاراستەی لاوازکردنی داڕشتی ئەمنیی ناوچەکە کە بنچینەکەی "ئاسێئان" (کۆمەڵی وڵاتانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا)ـە.

ڕووسیا بەتایبەت سەباەت بە ئوکراین بڕوای وایە کە هاوپەیمانیی ناتۆ بە دەرکارهێنانی ئامرازییانەی ئوکراین، خەریکی شەڕە دژ بە مۆسکۆ.

ڕووسیا بەجاران وڵاتانی ڕۆژاوایی داوەتە بەر ڕەخنە و گازندە لەبەر دابین کردنی چەک و کەرەستەی جەنگی بۆ ئوکراین، هەرەها وشداریشی داوە کە ئەندامانی ناتۆ بە کردەوە بوونەتە لایەنی ڕاستەوخۆی شەڕ و پێکدادان.

سەرپەیڤ