کانونی یه‌که‌م 24, 2023 09:00 Asia/Tehran

یەکیەتی ئوروپا قەیرانە مرۆیەکەی غەززەی بە بێ وێنە پێناسە کردو بەڕاشکاویش ڕایگەیاند کە، سەداسەدی خەڵکی ئەو کەرتە تووشی بەدخۆراکین.

یەکیەتی ئوروپا لە ڕاگەیاندراوێک دا ڕایگەیاند کە داچڵەکیوین لە ئاکامی لێکدانەوەی پڕۆگرامی جیهانی خواردن کە ڕۆژی پێنج شەمی ڕابردوو بڵاو کرایەوەو بەپێی ڕاپۆرتی پۆلینکردنی بێ خەمی لەخواردن واتە "ئای پی سی" وا مەزەندە دەکرێ کە سەدا سەدی خەڵکی غەززە تووشی بەدخۆراکین وئەوش لەکاتێکدایە کە یەک لەچواری حەشیمەتی ئەو ناوچە تووشی برسیەتیەکی کارەساتبار بوونەوە.

دوو کاربەدەستی باڵای ئوروپایی ئەو دۆخەیان بە بێ وێنەو دەگمەن پێناسەو بە ڕاشکاویش ڕایانگەیاندوە کە هیچ ڕاپۆرتێکی پۆلین کراوی ئاسایشی خواردن تاکووئێستا ئاستێکی وای لە بەدخۆراکی لەهیچ شوێنێکی جیهان تۆمار نەکردوە.

ئەوەش روداوێکی گەورەیەو دەبێ ببێتە زەنگێکی مەترسی بۆ سەرجەم خەڵکی جیهان تاکوو هەرلەئێستاوە بۆ بەرگرتن لە کارەساتێکی سامناکی مرۆیی هەنگاو هەڵبگرن، چونکە تەنیا ڕێگە بۆ بەرگرتن لە مردنی خەڵکی غەزە لەبەر برسیەتی گارانتی پاراستنی خەڵکی سڤیل و مۆڵەتدان بە چالاکی ئیکیپە فریاگوەزارەکان لە سەرانسەری ئەو کەرتەو دابینی خواردنی پێویست بۆ هەموولایەکەو هەربۆیە یەکیەتی ئەروپا داواکاریە خێراکەی خۆی بۆ ڕێزگرتنی یاسا نێونەتەوەییە مرۆیەکان دووپات دەکاتەوە.

سەرپەیڤ