کانونی دوھەم 07, 2024 15:20 Asia/Tehran

ترامپ: بایدن، ئەمریکای کردۆتە نەتەوەیەکی شکست خواردوو

جۆ بایدن-ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، دۆناڵد ترامپی بە "هەڕەشەیەک بەدژ دێموکراسی ئەمریکا" زانی و لەبەرامبەریشدا، ترامپ وتی: لە خولی سەرۆک کۆماریی بایدن، ئەمریکا بووە بە "نەتەوەیەکی شکست خواردوو".

جۆ بایدن، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە وتاردانێکی رەخنەگرانەی تونددا، دۆناڵد ترامپ-ی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکاو بەربژاری شیمانەیی پارتی کۆماریخواز لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی دووهەزار وبیست و چواری ، بە هەڕەشەیەکی گەورە زانی دژ بە دێموکراسی و داوای لە دەنگدەرانی ئەمریکی کرد، بۆ پاراستنی "گەل سالاریی ئەو وڵاتە بە دەنگەکانیان ، ئەو لە پۆستی سەرۆک کۆماریدا بێڵنەوە".

بایدن هەروەها ترامپی تۆمەتبارکردووە بە هەوڵدان بۆ لاوازکردنی سیستەمی حوکمڕانیی ئەمریکاو ئەوی بە حاکمێکی سەرەڕۆ ناوبرد کە بێتوو سەرکەوێ، هیچ ئامانجێک ڕەچاوناکا جگە لە تۆڵەسەندنەوە لە خەنیمە سیاسییەکانی.

لەبەرامبەردا، ترامپیش لە لێدوانێکدا وێڕای ڕەخنەگرتنی توند لە بایدن وتی: ئێستا ئەمریکا بووە بە "نەتەوەیەکی ڕوو لە شکستهێنان" و لەگەڵ "تیرۆریست" و کۆچبەرانێک بەرەوڕوویە کە بە هەڵاتن لە نەخۆشخانەکانی تایبەتی کەسانی دەروون نەخۆش، لە سنوری مەکسیکەوە دێنە ئەمریکا.

سەرپەیڤ