کانونی دوھەم 23, 2024 12:00 Asia/Tehran

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لەدژکردەوە بە پلانڕێژی بۆ بەڕێوەبردنی گەورەترین مانۆڤری ناتۆ لەکاتی شەڕی ساردەوە تاکوو ئێستا ئەو مانۆڤرەی بە نیشاندەری خۆئامادەکردنی ئەو هاوپەیمانە ڕۆژئاوایە زانی بۆ گەڕانەوەی بۆ سەردەمی شەڕی ساردو ڕوبەڕووبوونەوەی لەگەڵ مۆسکۆ.

"ئیلکساندڕ گرۆشکۆ" لە دژکردەوە بە پلانڕێژی ناتۆ بۆ بەڕیوەبردنی گەورەترین مانۆڤر لە ناوچەکەدا ڕایگەیاند کە ئەو مانۆڤرە ئیلێمێنتێکی دیکەیە لە شەڕی تێکەڵاوی ڕۆژئاوا بەدژی ڕوسیا.

گەورەترین مانۆڤری ناتۆ بەبەشداری نەوەد هەزار کەس لەژێرسەردێڕی بەرگری پایەداری دووهەزارو بیست و چوار بۆ مانگی داهاتوو پلانی بۆ داڕێژراوە.

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا وتی: بەڕیوەبردنی مانۆڤریک لەو ئاستەدا نیشاندەری  گەڕانەوەی مسۆگەری ناتۆیە بۆ هێماکانی شەڕی سارد کە تێیدا پرۆسەی پلانی جەنگی و سەرچاوەو ژێرخانەکان بۆ ڕوبەڕووبونەوەی ڕوسیا ئامادە دەکرێن.

لەم داوایانەدا وڵاتانی رۆژئاوایی بانگەشەی ئەوەیان کردوە کە ڕەنگە ڕوسیا لەدوای سەرکەوتنی لە شەڕەکەی ئۆکراین دا دیسانەوە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی ناتۆ بکاتە ئامانج و ڕوسیاش ئەو بانگەشەی بەرپەرچ داوەتەوە.

ناتۆ پێنج شەمی رابردوو ڕایگەیاند کە گەورەترین مانۆڤری خۆی بە بەشداری نەوەد هەزار کەس بەڕیوە دەباو چەند مانگ دەخایەنێ.

 

سەرپەیڤ