نوێنەری پەرلەمانی ئەورووپا: ئەمریکا و هاوپەیمانە ئەورووپاییەکانی داکۆکی دەکەن لە ژینۆسایدی غەززە
"مایک والاس" نوێنەری پەرلەمانی ئەورووپا بە ئاماژە بەوەی کە "ئەمریکا و هاوپەیمانە ئەورووپاییەکانی داکۆکی دەکەن لە ژینۆسایدی غەززە" ڕاشیگەیاند: ئەوان هێشتایش هەر بە عەقڵییەتی کۆلۆنیالیستی بیر دەکەنەوە.
ئەم یاسادانەرە ئەوروپاییە ئەمڕۆ هەینی راشکاوانە رایگەیاند: ئێمە خاوەنی هەژمارێکی زۆر سیاسەتوانین کە بە هاسانی پشتیوانی دەکەن لە پرۆژەی ژینۆسایدی زایۆنیەکان لە غەززە ، بە بێ ئەوەی بیر لە خەرج بەرج، ئێش و ڕەنج، کاولکاری و نایاسایی بوونی بکەنەوە.
"مایک والاس" وتیشی: ئەمریکا و هاوپەیمانە ئەورووپاییکانی هێشتایش هەر بە عەقڵییەتی کۆلۆنیالیستی بیر دەکەنەوە و نژادپەرستن. ئەوان فەلەستینییەکان لەگەڵ ئیسراییلییەکان لە یەک ئاست و پێگە دانانێن. ئەوان وا بیر ناکەنەوە کە فەلەستینییەکان مافی ئەوەیان هەیە ژیانێکی سەربەرزانە و سەربەستانەیان هەبێ لە گشت بوارێکدا.