یەکیەتی ئوروپا هاوبەشی زایۆنیستەکانە لە کۆمەڵکوژیەکەی غەزەدا
"کێلیر دالی" نوێنەری ئیرلەندا لە پارلمانی ئوروپا ڕایگەیاند کە هەموولایەک دەزانن کە کۆمەڵکوژیەکەی غەزە هەروا بەردەوامەو یەکیەتی ئوروپاش هاوبەشی زایۆنیستەکانە لە کۆمەڵکوژیەکەی غەزە.
"کێلیر دالی" نوێنەری ئیرلەندا لە پارلمانی ئوروپا وتی: تاکووئێستا دژکردەوەی ئەمریکاو یەکیەتی ئوروپا بە کۆمەڵکوژی خەڵکی غەزە لەلایەن زایۆنیستەکانەوە ڕێک بەپێی ڕێوشوینی ئەو کەسانەیە کە کەڵکی خراپ لەو شەڕە وەردەگرن.
وەدرۆخستنەوەی دڕندەکاری زایۆنیستەکان و گۆڕینی شوینی دەستدرێژکارو قوربانی سیاسەتی رۆژئاوا بوە.
ناوبراو وێڕای ڕەخنە لە کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی غەزە لەلایەن ڕژیمی زایۆنیستیەوە وتی, ئێستا کە ژینۆساید هەروا بەردەوامە، ئێوە سەبارەت بە هەمووشتێک جگە لە یارمەتی گەیاندن بەو خەڵکە قسە دەکەن و دیارە کە خەڵکی جیهان دەبینن کە ئێوە خەریکی چین و چ سیاسەتێک رەچاو دەکەن، بەڵام بزانن کە ئەو سیاسەتە ئئیتر هیچ کەڵکێکی نیەو خەڵکی جیهان ئەو ژینۆسایدە بەدی دەکاو هەربۆیە ئوروپاش هاوبەشی زایۆنیستەکانە لە کۆمەڵکوژیەکەی غەزەداو بزانن کە ناکرێ دەنگی بەملوێن ئازادیخوازی جیهان کپ بکرێ.