شوبات 17, 2024 10:30 Asia/Tehran

سکرتێری گشتیی ناتۆ وتی: بێتوو هەموو ئەندامانی ناتۆ پاڵپشتی ئەندامەتی ئوکراین بن، کی یێف بانگهێشت دەکرێ بۆ بەئەندامبوون لەو هاوپەیمانییەدا.

"یێنس ستتولتنبرگ" وێڕای ئاماژە بە نەیارەتی کۆماریخوازان لەگەڵ هەگبەی یارمەتییە دراڤییەکان بە ئوکراین، تایوان و رژیمی زایۆنی وشداریی دا: "ئەوەی وا ئەمڕۆ لە ئوکراین روودەدا، لەوانەیە سبەی بۆ تایوانیش ڕووبدات، کەوایە ئەو مەسەلە بۆ ئاسایشی ئێمەو ئەمریکا گرینگە. هیوادارم لە زۆربەی بڕیاردانەکان بۆ نمونە، لە کۆنگرەی ئەمریکا ئەو بابەتە لەبەرچاو بگیردرێ و گرینگی پێ بدرێ".

ستولتنبرگ پێی داگرت؛ تاقمێک لە هاوپەیمانانی ناتۆ لەهەوڵدان یەک ملوێن درۆن بخەنە بەردەست ئوکراین و بیست وڵاتیش ڕەزامەندییان دەربڕیوە لەگەڵ پێکهێنانی هاوپەیمانییەک بۆ پووچەڵ کردنەوەی مینەکان."

سکرتێری گشتیی ناتۆ هەروەها ڕایگەیاند؛ ٩٩ لەسەتی یارمەتییە لۆجستیکییەکان بە ئوکراین لەلایەن ناتۆوە بووە. 

سەرپەیڤ