شوبات 18, 2024 13:30 Asia/Tehran

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی پەیمانی ئەتلەنتیکی باکور وتی: هاوپەیمانیی ژێرفەرمانی، بەرەوڕووی کێشەو گرفتی جیددی بووە.

"یێنس ستولتنبرگ" سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی پەیمانی ئەتلەنتیکی باکور(ناتۆ) لەوتاردان لە جڤینی ئاسایشیی میونشن وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئەو هاوپەیمانییە، بەرەوڕووی "کێشەوگرفتی جیددیە"، وتی: ئێمە ئیستا لەسەر پرسی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی لۆجستیکی چڕبووینەوە.

ستولتنبرگ وتی: "وەرشەگەلی تازە، خەریکە ساز دەکرێ و بەرهەمهێنان ڕوو لە زیادبوونە، بەڵام پێویستە خێرا هەوڵی زیاتر بدرێ".

سکرتێری گشتیی هاوپەیمانیی ناتۆ لەکاتێکدا ئەو وتارەی دا کە میدیاکان و بەرپرسانی رۆژاوایی لەبەر پەرەی ڕەوتی شکست هێنانەکانی ئوکراین لە مەیدانی شەڕ لەگەڵ ڕووسیاو هەڵپەسێردرانی دەیان ملیار دۆلار یارمەتی داواکراو لە دەوڵەتی ئەمریکا بۆ کی یێف لە کۆنگرە، زەنگی مەترسیان لێداوە.

ستولتنبرگ هەروەها نەیارەتی کردووە لەگەڵ بیرۆکەی "چەکەمەنی پێش پێگرانەی ناڤۆکیی ئوروپا" کە ئەمریکا تێیدا بەشدارنەبێ و وتی کە ئەو بیرۆکەیە، "بەسود نیە".

سەرپەیڤ