شوبات 26, 2024 16:00 Asia/Tehran

بەربژاری کۆماریخوازی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا لەسەر ئەو بڕوایەیە کە خەڵکی ئەم وڵاتە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵدا لە دووی بژاردەی تازەدان.

"نیکی هیلی"،  «جۆ بایدێن» و «دوناڵد ترەمپ» دوو سەرۆک کۆماری ئێستا و پێشووی ئەمریکای دایە بەر ڕەخنە و گازندەوە و وتی: بایدێن و ترەمپ، بێزلێکراوترین سیاسەتوانانی ئەمریکا دێنە ئەژمار. "نیکی هیلی" بەربژاری کۆماریخوازی  هەڵبژاردنەکانی دووهەزاری بیست و چواری ئەمریکا وتی: هەم بایدێن و هەم ترەمپ بۆ ئیدارەکردنی کاروباری وڵات گەلێک پیرن و خەڵک لە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵدا لەدووی دیتنەوەی بژاردە و بەربژاری جیاوازن.

ڕاپرسیی تازەی کەناڵی ئەی بی سی نیوز  و ڕێکخراوی ڕاپرسیی "ئیپسوس"یش نیشانی داوە کە سەدی هشتا و شەشی ئەمریکاییەکان بڕوایان وایە کە جۆ بایدێنی سەرۆک کۆماری ئێستا ، بۆ خولی دووەمی سەرۆک کۆمارەتی گەلێک پیرە.

راشاتوودەی نووسیویەتی؛ بایدێنی تەمەن هەشتا و یەک ساڵ بەتەمەنترین سەرۆک کۆماری  ئەمریکایە کە تاکوو ئێستا بۆتە بەربژاری هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا و دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری پێشوو و خەنیمی شیمانەیی بایدێن لە پارتی کۆماریخواز لە هەڵبژاردنەکانی دووهەزار و بیست و چوار، تەمەنی حەفتا و حەوت ساڵە. سەدی پنجا و نۆی بەشداربووانی ئەم ڕاپرسییە بڕوایان وایە جگە لە بایدێن، ترەمپیش بۆ بەربژارەتی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی لەم وڵاتە پیرە. 

سەرپەیڤ