بەرپرسی سیاسەتی دەرەکی ئوروپا: زایۆنیستەکان لە برسیەتی وەک چەکێک بەدژی خەڵکی غەزە کەڵک وەردەگرن
بەرپرسی سیاسەتی دەرەکی یەکیەتی ئوروپا پێداگری کرد کە دژکردەوەی ڕژیمی زایۆنیستی بە پەلامارەکەی حەماس بەتەواوی نەگونجاوەو ئەو ڕژیمە لە برسیەتی وەک چەکێک بەدژی غەزە کەڵک وەردەگرێ.
جۆزب پۆرێڵی بەرپرسی سیاسەتی دەرەکی یەکیەتی ئوروپا، لە وتووێژێک دا گوت لەڕاستی دا ئێمە لەنێو دڵی کارەساتێک داین کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ناچار بوو یارمەتیە مرۆیەکانی بۆ غەزە هەڵپەسێرێ و لەڕاستی دا ڕژیمی زایۆنیستی لە برسیەتی وەک چەکێک لە پەلامارەکەی بۆسەر غەزە کەڵک وەردەگرێ و ئەوەش بەپێچەوانەی ڕێوشوێنە نێودەوڵەتیەکانە.
ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەی کە غەزە بەتەواوی کاول کراوە ڕایگەیاند کە کارو وڵامی ڕژیمی زایۆنیستی لەو پەیوەندیەدا بەرامبەر بە حەماس بەتەواوی نەگونجاوەو پیلانەکانی بنیامین نەتانیاهۆی ڕژیمی زایۆنیستی"شی سەبارەت بەو کەرتەی بە قبوڵ هەڵنەگر زانی و پێداگری کرد کە ئەو پیلانانە دەبێتە هۆی بێزارکردنی بەرەی داهاتوو.
ئەم وتانەی ئەو کاربەدەستە باڵایەی یەکیەتی ئوروپا لەکاتێکدا دێنە ئاراوە کە کە وڵاتانی ئوروپایی لەماوەی پێنج مانگی ڕابردوو بێدەنگەیان کردوە لە دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیستی لە غەزەو تەنانەت چەند وڵاتێکی ئوروپایی لەو شەڕەدا چەکوچۆڵی پێویستی زایۆنیستەکانیشیان دابین کردوە.