دەنگ وەرگرتن بۆ گەورەترین هەڵبژاردنی جیهان لە هیندستان دەستی پێکرا
دەنگ وەرگرتن لە هیندستان وەک گەورەترین هەڵبژاردنی جیهان ئەمڕۆ دەست پێکرا و بۆ ماوەی شەش حەوتە درێژەی دەبێت .
لە هەڵبژاردنی هیندستان دا کە وەک هەڵبژاردن بۆ گەورەترین دیمۆکراسی لە جیهان دا دەناسرێت ، نیزیکەی نۆسەت و شەست و نۆ ملوێن کەسی خاوەن مەرجی دەنگدان ، تێیدا بەشداری دەکەن .
هەڵبژاردنی هیندستان بە زۆرتر لە نۆسەت و شەست و نۆ کەسی خاوەن مەرجی دەنگدان کە زۆرتر لە سەتی دەی حەشیمەتی جیهان پێک دێنن، گەورەترین ئەزموونی دیمۆکراتیک لە جیهان دایە .
لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هیندستان دا بەربژاران بۆ بەدەست هێنانی 543 کورسی ولە حەوت قۆناخ دا پێکەوە ڕکابەری دەکەن.
پارتی نارندرا مودی ،سەرۆک وەزیرانی هیندستان لە دە ساڵ لەمەوبەرەوە دەسەڵاتی هیندستانی لە دەست دایە و ئیدیعا دەکرێت لاوازبوونی دیمۆکراسی لە هیندستان لە سەردەمی دەسەڵاتداریەتی پارتی مودییەوە پەرەی سەندووە.