پاپ فرانسیس سەرەخۆشی کرد بەبۆنەی شەهیدبوونی سەرۆک کۆماری ئێران
May 21, 2024 09:04 Asia/Tehran
پاپ فڕانسیس"ی سەرۆکی کاتۆلیکەکانی جیهان شەهیدبوونی ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و هاوڕێکانی سەرەخۆشی کرد لە مەقامی مەزنی رەهبەری.
پاپ فڕانسیس دوێنێ لەمیانەی پەیامێک ڕوو لە حەزرەتی ئایەتووڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی نووسی شەهیدبوونی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆمارو حسین ئەمیر عەبدوڵڵاهیانی وەزیری دەرەوەی ئێران و هاوڕیکانیان کە دویةی لە ڕوداوی کەوتنە خوارەوەی کۆپتەرێک دا گیانی خۆیان بەخت کرد.
ناوبراو لە پەیامەکەی دا وتویەتی کە داوا لە خودای مەزن دەکەم کە لەو کۆچکردوانە ببورێ و دۆعاش دەکەم بۆ ماتەمبارەکانی ئەم روداوەو بەتایبەت بنەماڵەو کەسوکارەکانیان و لەم قۆناغە دژوارەدا هاودەردی و نزیکی دەروونی خۆم ڕادەگەیەنم لەگەڵ گەلی ئێران.