May 25, 2024 12:30 Asia/Tehran

وڵات و ڕێکخراوە جۆربەجۆرە نێودەوڵەتی و ناوچەیەکان پێشوازیان کرد لە بڕێاری دادگای لاهە بەدژی ڕژیمی زایۆنیستی و بۆ ڕاگرتنی پەلامارەکانی سەر ڕەفەح و کردنەوەی ئەو بازگە بۆ گەیاندنی یارمەتی فریاگوزاری و مرۆیی بە غەزەو گارانتی کرانی چوونی ئیکیپی لێکۆڵینەوە بۆ دۆزینەوەی ڕاستیەکان لەپەیوەند لەگەڵ پرسی کۆمەڵکوژی و درانی ڕاپۆرتی ئەو لێکۆڵینەوە لەماوەی مانگێک دا.

دیوانی دادگەری نێودەوڵەتی لاهە جێگیر لە وڵاتی هۆڵەندا بە سێزدە دەنگی ئەرێنی و دوو دەنگی دژبەر بڕیاری یاسایی ڕاگیرانی بەخێرایی پەلامارە سەربازیەکەی ڕژیمی زایۆنیست بۆسەر ڕەفەحی دەرکردو خوازیاری کرانەوەی ئەو بازگە بوو بۆ گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بە کەرتی غەزە.

ئانتۆنیۆ گۆترێشی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان پێداگری کرد کە ئەو بڕیارە یاساییە دەبێ جێ بەجێ بکرێ و پێویستە سەرجەمی لایەنەکانیش پەیرەوی لێ بکەن.

جوزێف بۆرێلی بەرپرسی سیاسەتی دەرەکی یەکیەتی ئوروپاو ئەحمەد ئەبولغەیزی سکرتێری گشتی کۆمکاری عەرەب و ڕامی عەبدەی سەرۆکی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی و سەرۆکی ئەفریقای باشورو سەرۆک وەزیرانی پاکستان و وەزارەتی دەرەوەی تورکیاو و مالیزیاو جێگری سەرۆک وەزیرانی کەنەداو سەرۆکی کولومبیاو سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزارەتی دەرەوەی میسرو سعودیاو ئۆردۆن و قەتەرو پاشایەتی عومان و بزوتنەوەی حەماسیش پێشوازیان کرد لەو بڕیارە یاساییە.

سەرپەیڤ