حوزه‌یران 29, 2024 11:06 Asia/Tehran
  • بەربژێرێکی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا: بایدێن بووکەڵەیەکی یاری کردنە

ڕابێرت کێنێدی جۆنیوێر"ی بەربژێری سەربەخۆی هەلبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ ساڵی ٢٠٢٤ وتی سەڕەڕای ئەوەی واپێدەچی کە سەرۆکی وڵاتەکەی بڕیاردەری سەرەکی کۆشکی سپی نیە پێداگریشی کرد کە بایدێن بووکەڵەیەکی یاری پێکردنە.

کینێدی بە شوبهاندنی بایدێن بە بووکەڵەی یاری ئەنیمەیشن، کە پەتی کۆنتڕۆڵەکەیان لەدەست کەسانێک دایە کە دەیجوڵێنن و هاووڵاتیانی ئەمریکیش هیچ ئاگاداریەکیان لەو یاریکارانە نیە، وتی: پێم وایە حکومەتەکەمان بەدەست کەسانێکەوەیە و ئەوەش یەگجار سامناکە.

ناوبراو وێرای ئاماژە بە دیبەیتەکەی ئەم دوایانەی نێوان ترامپ و بایدێن وتیشی ئەو چیرۆکە وێنەیەکی دڵتەزێن بوو بۆ دیموکڕاسی.

زۆربەی میدیا ئەمریکیەکان ڕازین بەوەی کە بایدین لەو یەکەم دیبەیتەی دا بەرامبەر بە ترامپ زۆر لاواز جوڵایەوەو لاڵەپەتەو بە مینگە قسەی کرد، لە قسەکانی دا زۆر دەمایەوەو بە باشی ڕوانگەی خۆی بۆ ڕانەدەگەیەندرا.

ڕامیارکارو ڕۆژنامەنوسە ئەمریکیەکان ئەو ئەگەرە دەهێننە ئاراوە کە ڕەنگە دیموکڕاتەکان بایدێن وەلا بنێن و بەربژێرێکی دیکە دەستنیشان بکەن، بەڵام ئەوە لەکردەوەدا دژوار دەبێ چونکە ناوبراو لە هەڵبژاردنی ةیو پارتەکەی دا سەرکەوتوو بوە.

سەرپەیڤ