ته‌مووز 01, 2024 12:45 Asia/Tehran

لەدوای هەڵوێستی لاوازی بایدێن لە یەکەم دیبەیتی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ٢٠٢٤ی ئەمریکادا، چەند پزیشکی ئەمریکی وریاییان دا کە سەرۆکی ٨١ی ساڵەی ئەو وڵاتە نیشانەیەکی سەخت لە تووشبوونی بەژان لە کێشەی ناسیارکردنی خۆی بەدیار خستوە.

یەکەم دیبەیتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٤ لە ٢٧ مانگی ژوئەن بوە هۆی ئەوەی کە زۆر لە خەڵکی ئەو وڵاتەو تەنانەت ژومارەیەک هاوپەیمانی نەریتی دیموکڕاتەکان جەو بایدێن لەسەر سەرلێشێوایی و بشیوی فکری و دەنگی گیراوو ناڕونی بە جێگەی نیگەرانی بزانن و پییان وابێ کە ئەو بەڕادەی پێویست شیاو نیە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری.

کۆشکی سپی وڵامی ئەو نیگەرانیانەی داوەتەوەو بانگەشەی ئەوەی کردوە کە گۆیا سەرۆک کۆمار لەو کاتەدا سەرمای بوە، بەڵام چەند پزیشکی بەنێوبانگ دەڵێن کە لەڕوانگەی ئەوانەوە کێشەی تەندروستی بایدێن لە سەرمابوونی زۆرترەو تەنانەت یەکیان وتویەتی کە کێسەکەی نەخۆشیە نەک تەمەن.

دۆکتۆر بێرت ئازبۆڕن" نەشتەرگەری مێشک لە ئیالەتی فلۆڕیدا وێاری نیگەرانی دەربڕینی خۆی لە دۆخی جەو بایدێن پێداگریشی کردوە کە هەڵسو کەوتی بایدێن لە دیبەیتەکەی شەوی ٥ شەمی ڕابردوو بوە هۆی ئەوەی کە دیسانەوە باسی کۆنی لاوازی توانای ناسکاری کردنی ناوبراوو هەموو لێهاتویەکەی بۆ سەرۆکایەتی بێتەوە بەرباس.

سەرپەیڤ