ته‌مووز 04, 2024 07:07 Asia/Tehran

لەکاتێکدا کە لەدوای دێبەیتەکەی ئەم دوایانەی نێوان بایدێن و ترامپ، داواکاری بۆ وازهێنانی بایدێن لە ململانیکانی هەڵبژاردن پەرەیان سەندوە، کۆنگرێسمەنێکی دیموکڕاتی ئەو وڵاتە خوازیاری وازهێنانی بایدێن بوو لەو ململانێیانە.

لوید داگت" ناوی خۆی وەک یەکەم کۆنگرێسمەنێکی دیموکڕاتی ئەمریکا تۆمار کرد کە لەبەرلاوازی بایدێن لە پۆستەکەی وەک سەرۆکی وڵاتەکەی لە دیبەیتەکەی لەگەل دۆناڵد ترامپی سەرۆکی پێسوتری ئەو وڵاتە، خوازیاری وازهێنانی جەوبایدێن بوو لە بەربژێریەکەی پارتی دیموکڕات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمساڵی زایینی.

داگت"ی کۆنگرێسمەنێکی دیموکڕاتی ئەمریکا لە ئیالەتی تیگزاس ڕایگەیاندوە کە بایدێن نەک هەر لە زۆربەی ڕاپرسیەکان دا لەدوای ترامپەوەیە بەڵکوو تەنانەت کەوتۆتە دوای سیناتۆرە دیموکڕاتەکانیش.

لەو ڕاگەیاندراوەی دا ناوبراو وتویەتی کە هیواخوازبووم کە ئەو دیبەیتە دەنگدەرە ئەمریکەکان لە پەراوێزی تەمەنی جەوبایدێن و تەندروستی دەرونی ناوبراو بێخەم بکا، بەڵام بەداخەوە بەشداری سەرۆک کۆمار لەو دیبەیتەدا نەک هەر نیگەرانیەکانی چارەسەر نەکرد بەڵکوو تەنانەت بایدێن نەشیتوانی بەشێوەیەکی کارامە بەرگری بکا لە  دەسکەوتە جۆربەجۆرەکانی و درۆ زۆرەکانی ترامپ ئاشکرا بکا.

سەرپەیڤ