ته‌مووز 06, 2024 11:50 Asia/Tehran
  • بێ متمانەیی زیاتر لە نیوەی خەڵکی ئەمریکا بەرامبەر بایدن و ترامپ

ئەنجامی تازەترین ڕاپرسیی دامەزراوەی گالوپ، پێشاندەری ئەوەیە کە زیاتر لە نیوەی خەڵکی ئەمریکا پێیان وایە، "جۆ بایدن" و"دۆناڵد ترامپ" خاوەن تایبەتمەندیی پێویست بۆ سەرۆکایەتی کۆماری ئەمریکا نین.

دامەزراوەی گالوپ (یەکێ لە بەناوبانگترین دامەزراوەکانی ڕاپرسیی لە جیهاندا) لە ڕاپۆرێکدا کە٢٧ی ژۆئەن بڵاوی کردەوە، نووسی: شەست و سێ لە سەتای خەڵکی ئەمریکا کە خاوەن مەرجی بەشدرابوون لەو ڕاپرسییە بوون، پێیان وایە، بایدن، تایبەتمەندیی شیاوی سەرۆک کۆماربوونی نیەو پەنجاو سێ لە سەتاش پێیان وایە، ترامپیش خاوەن تایبەتمەندیی کەسایەتیی لەوجۆرە نیە.

بەم پێیە، هەشتاو حەوت لەسەتی ئەو کەسانەی پییان وایە ترامپ، کەسایەتی و تایبەتمەندیی پێویستی بۆ بە دەستەوەگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمارەتی هەیە، کۆماریخواز، و چل و سێ لەسەتا کەسانی سەربەخۆن و دە لەسەتاشیان دیموکراتن.

لەبەرامبەردا، هەشتاو یەک لە سەتی ئەو کەسانەی بایدن بەخاوەن وەها شەرت و مەرجێک دەزانن، دیموکرات، سی وپێنج لەسەتیان سەربەخۆ، و چوار لەسەت کۆماریخوازن.

بەگشتی، ئەمریکییەکان هیچکام لە بەربژارانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی، ئەوەندە بە شیاو و لێهاتوو بۆ ئەو پۆستە نازانن.

شەستەمین هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سێ شەممە پێنجی نۆڤمبەری٢٠٢٤ بەڕێوە دەچێ.

سەرپەیڤ