ئەورووپا ئامادەیی دەربڕی بۆ هاوکاری لەگەڵ کابینەی نوێی ئێران
وتەبێژی یەکێتیی ئەورووپا سەرکەوتنی "مەسعوود پزشکیان" لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئێرانی پیرۆزبایی کرد و وتیشی کە ئەم یەکێتریە ئامادەی هاوکاری کردنە لەگەڵ حکومەتی تازەی ئێران.
"نەبیلا مەسرلی" ڕۆژی شەممە لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس (تویتەری پێشوو) نووسی: ڕادەی بەشداریی کردنی خەڵک لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ ئێمە جێی سەرنج بوو و پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆماری هەڵبژاردە "مەسعوود پزشکیان" دەکەین. ئەم کاربەدەستە ئەورووپاییە جەختیشی کرد کە ئێمە ئامادەی هاوکاری لەگەڵ حکومەتی تازەی ئێرانین لە ئاراستەی سیاسەتی تەعامولی و لە سەر بنەمای هاوکاریی بەرامبەری یەکێتیی ئەورووپادا.
"مەسعوود پزشکیان" بە بەدەستهێنانی زۆرینەی دەنگ لە دووەم قۆناغی چواردەیەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران بوو بە نۆهەمین سەرۆک کۆماری هەڵبژاردەی ئێران. تا ئیستا زۆرێک لە ڕێبەرانی جیهان بە ناردنی پەیامگەلێک، سەرکەوتنی پزشکیان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێرانیان پیرۆزبایی کردووە.