کاردانەوەی سەرانی ڕۆژئاوایی لە حاند کشانەوەی بایدن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریەتی ئەمریکا
ماوەیەک دوای ڕاگەیندرانی کشانەوەی بایدن لە بەشداری دوبارەی لە هەڵبژرادنەکانی سەرۆک کوماریەتی ئەمریکا شەپولێک لە کاردانەوە بیانیەکان لە هەمبەر ئەو بڕیارە بە دی هات .
ئولاف شوڵتز سەدری ئەعزەمی ئاڵمان شەوی دووشەمە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکسدا نووسی : جو بایدن دەستی گەیشتووە بە ڕێککەوتنێکی گەورە بۆ وڵاتەکەی ئوروپا و جیهان . بە لوتفی ناوبراو هاوکاری دوو لای ئوقیانوسی ئەتڵە نزیک بووەتەوە ، ناتۆی هێزمەند و ئەمریکا شەریکێکی باش و جێ متمانەیە بۆ ئێمە .
کییەر ئێستامێر سەرۆک وەزیرانی ئینگلیز لە بەیاننامەیکدا ڕایگەیاند ڕێزدەگرم لە بڕیارەکەی بایدن و چاوەڕوانی هاوکاری لە گەڵ ناوبراو لە درێژەی خولی سەرۆک کوماریەتیەکەیم.
پێدرو سانچز سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا لە ئیکسدا نووسی : ئەو بڕیارە دلێرانەیەی جۆ بایدن شیاوی ستایش و ڕێز گرتنە . ئەمریکا بە لوتفی ناوبراو زاڵ بوو بەسەر قەیرانی ئابووری دوای کرونا و پەلامارەکەی سەر کونگرە .
ئەمریکا لە پشتیوانی لە ئوکرااین لە هەمبەر پەلاماری ڕووسیا بوو بە ئولگو و سەرچەشن . دیمتری پسکوف وتەبێژی کرملین ڕایگەیاند : هێشتا چوار مانگی دیکە تا هەڵبژرادنەکانی ئەمریکا ماوەتەوە و لەو ماوە درێژەدا لەوانەیە بابەتگەلێکی زۆر بگوڕدرێت .