ئاب 07, 2024 12:56 Asia/Tehran

بزوتنەوەی بێ لایەن ڕایگەیاند کە کارو کردەی ترۆریستی ئیسرائیل لە ترۆر کرانی ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەب سیاسی بزوتنەوەی حەماس کە بووە هۆی شەهیدکرانی ناوبراو، وبنپێکردنی ئاشکرای یاسا و ڕێسای نێودەوڵەتی وسەروەری خاکی کۆماری ئیسلامی ئێران، شەرمەزار دەکەین.

بزوتنەوەی بێ لایەن دوێنێ سێشەممە بە کاتی خۆجیی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئەم بزوتنەوەیە کاروکردەی ترۆریستی ڕژێمی زایۆنی کە بووە هۆی شەهید کرانی ئیسماعیل هەنیە، سەرۆک وەزیرانی پێشووی حکۆمەتی فەلەستین، وهاوڕێکانیان لە بەرواری ٣١ی جۆلای ٢٠٢٤، بەتوندی شەرمەزاردەکات. بزوتنەوەی بێ لایەن بە پیداگری لەسەر ئەمەکە ئەم کارە ترۆریستیە پیشێلکەری ئاشکرای یاساوڕێسای نێودەوڵەتیە، لەوان مافی نێودەوڵەتی مرۆڤ، بەتایبەت مافی ژیان وبنەمای دانراو لە جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وسەروەری  خاکی کۆماری ئیسلامی ئێرانە، شەرمەزارکرد.

بزوتنەوەی بێ لایەن هەروەها نیگەرانی جیدی خۆیدەربڕی سەبارەت بە وەڵامدانەوە بە هەموو کاروکردە پیشێلکەرانەکانی ڕژێمی زایۆنی کەلەدژی گەلی فەلەستین ونەتەوەکانی تری ناوچە ئەنجام داوە،  ووتی: کاروکردەی تاوانکارانە کەبەمەبەستی بەدی هێنانی ترس ودڵەڕاوکی لە نێوان هەموو خەڵک، گروپێک لە خەڵک یا کەسانی تایبەت بەهەرهۆیەک، لە هەرجێگایەک ولەلایەن هەر کەسێکەوە ئەنجام بێت، لەهیچ دۆخێکدا پاساودراو نیە.   

سەرپەیڤ