پەرەی قەیرانی ئابوری خەڵکی ئەمریکا لە سەردەمی بایدێن
ئاکامی ڕاپرسیەکی نوێ لە ئەمریکا بەدیاری دەخا کە بەشی زۆری خەڵکی ئەو وڵاتە ناڕازین لە دۆخی ئابوری حکومەتەکەی جەو بایدێن.
ئاکامی ڕاپرسیەکی نوێ لە قوتابخانەی بازرگانی سەربە زانکۆی میشیگان و رۆژنامەی فایننشاڵ تایمزی ئەمریکابەدیاری دەخا کە کە سەدی هەشتاو یەکی خەڵکی ئەمریکا پێ یان وایە کە دۆخی ئابوریەکەیان لە سەردەمی جەوبایدێن"ی سەرۆکی هەنوکەی وڵاتەکەیان شپرزەتر بوە لە پێشوو.
ئاکامی ئەو ڕاپرسیە دەڵێ کە سەرەڕای سەدی نۆزدەی بەشداربوەکانی ئەو ڕاپرسیە ڕازین لە دۆخی ئابوری خۆیان لە سەردەمی دەسەڵاتداری جەوبایدێن.
ئامارەکانی وەزارەتی خەزانەداری ئەمریکا بەدیاری دەخا کە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو بۆ یەکەمجار لە ـێژوی ئەو وڵاتەدا قەرزە گشتیەکانی ئەمریکا سنوری ٣٥ هەزار ملیار دۆلاریان بەزاندوە.
ئەو ڕاپرسیە بەشێوەی ئانلاین و بە بەشداری هەزارو یەک کەس لە خەڵکی ئەمریکا وەک یەکەی دەنگدان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٢٤ ی ٥ی مانگی نوامر بەڕێوە چوە، کە لە یەک تا پێنجی مانگی ئوت ئەنجام دراوە.