وەیلانی زۆرتر لە ٢ هەزار منداڵ لەسەر شەقامەکانی فەڕانسا
سندوقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان یونیسێف وریایی دا بەرامبەر بە بوونی زۆرتر لە دوو هەزار منداڵی وەیلان و پەرتەوازە لەسەر شەقامەکانی فەرآنساو وریاییشی دا بەرامبەر بە لێکەوتەی کارەساتباری ئەو بارودۆخە.
ئادلین هازان"ی نوێنەری یونیسێف لە فەرآنسا ڕایگەیاند کە زۆرتر لەدوو هەزار منداڵی بێ خاوەنی فەرانسایی ناچارن کە لەسەر سەقامەکان بخەون و ئەوەش جێگەی داخ و خەم و پێشێلکاری ئاشکرای بنەماکانی کۆنڤانسیۆنی نێودەوڵەتی مافی منداڵانە کە فەڕانساش پەسەندی کردوە.
نوێنەری یۆنیسێف لە فەڕانسا ڕایگەیاند کە ئەوە قەبووڵ ناکرێ و ناتوانین ڕازی بین کە کۆمەڵگەیەک بەو شیوە لەگەڵ منداڵەکانی بجووڵێتەوە.
ناوبراو وتی زۆر نیگەرانین کە هەموو ساڵێک دۆخێکی ئاوا شپرزە بەدی بکەین و ببینین کە فەڕآنسا لەلایەنی فێرکاری و تەندروستیەوە زیانی وێ دەکەوێ.
بەپێی ڕاپۆرتەکان لانیکەم ٢٤٣٠ منداڵ بۆوێنە ٤٦٧ منداڵی ژێر سێ ساڵ تەمەن لە شەوانی ١٩ و ٢٠ی مانگی ئووت دا وەیلان بوون و لەسەر شەقامەکان خەوتوون.