ئه‌یلوول 03, 2024 09:46 Asia/Tehran

سەرۆک کۆماری فەڕانسە هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی زەخت و گوشار لە لایەن ناڕازیان وهاوپەیمانەکانیەوە بۆ ناساندنی سەرۆک وەزیرانی نوێ، ئەمڕۆ لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆک کۆمارانی پێشووی ئەم وڵاتە دیدار و چاوپێکەوتنی کرد.

ئیمانوئیل مەکرۆن ئەمڕۆ دوای دوومانگ لە چەقبەستوویی سیاسی لەم وڵاتە کەسەرچاوەگرتوولە هەوڵ وتەقالاکانی  هەڵبژاردنەپڕلە کەمووکۆڕیە پەرلەمانیەکان بۆ دۆزێنەوەی سەرۆک وەزیرانی نوێ بوو  تەشەنا پیدا. فەڕانسە لە کاتی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی حەوتەمی ژوئیە کە بووە هۆی هاوپەیمانی گەورەی چەپ خوازەکان لە پەرلەمان ، بەبێ حکۆمەتی دائیمی ئیدارە کراوە.دوو بەربژاری ئیحتمالی کورسی سەرۆک وەزیران لە فەڕانسە ، کازنوسەرۆک وەزیرانی پێشوو لەگروپی چەپی میانە وسەرترن ووەزیری پیشوو لە حیزبی ڕاست خوازدیداروچاوپێکەوتنی جیاوازیان لەگەڵ مەکرۆن هەبوو.

ڕاوێژکاری لەگەڵ سەرۆک کۆمارانی پێشوو لە دۆخی بڕیارگرتنە گرینگە نیشتمانیەکان ، لەفەڕانسە باوە وهەربەم هۆیەوە مەکرۆن لە ئیلیزە، مێوانداری سارکوزی بوو کە چالاکیەکانی حیزبایەتیەکەی لە چوارچیوەی ڕاست خواز دادەبێت وهەروەها لەگەڵ ئۆلاند سەرۆک کۆماری سوسیالیستی پێشووی فەڕانسەیش دیداری کرد. مەکرۆن هەتا ئێستاکە لە وەرگرتنی بەربژاری حیزبی چەب گرا بۆ سەرۆک وەزیریی خۆی بواردووە وقسەی ناوبراو هیچ شانسیکی بۆ بەدەس هێنانی دەنگی متمانە لە پەرلەمان دا نیە .   

سەرپەیڤ