ئه‌یلوول 08, 2024 12:30 Asia/Tehran

هەزاران ناڕازی فەڕانسەوی بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە بڕیاری ئیمانوئێل مەکرون بۆ دانانی میشل بارنیە وە ک سەروک وەزیرانی فەڕانسە لە شەقامەکان خۆپیشاندانیان ساز دا .

هەرچەن ئیمانوئێل مەکرون  سەرۆک کوماری فەڕانسا  بە ناساندنی میشل بارنیە وەزیری دەرەوەی پێشوو وەک سەروک وەزیرانی نوێ هەوڵی دا کۆتایی بدات بە  چەقبەستووی  سیاسی  لەو وڵاتە  بەڵام ئەو کارەی  مەکرون ڕووبەڕووی  ناڕەزایەتی   شاروومەندانی فەڕانسەوی بووەوە و ئەمڕو  هەزاران ناڕازی لە شارەکانی سەرانسەری  فەڕانسە  هاتنە سەر شەقامەکان تا ناڕەزایەتی دەرببڕن بە دانانی میشل بارنیەی    ڕاست ڕەو وەک سەروک وەزیرانی ئەو وڵاتە .

ئەو کارەی مەکرون لەمەڕ ناساندنی  بارنیە وەک سەروک وەزیرانی نوێ  دەنگی چەپخوازەکانی فەرانسەوی دەر هێنا و ئەوان سەروک وەزیرانی فەڕانسەیان تاوانبار کرد  بە  دزینی  ئاکامی  هەڵبژرادنەکانی ئەم دواییە . لە دوو مانگی  ڕابردوو و دوای هەڵبژرادنە پەرلەمانیەکان لە فەڕانسا ئەو وڵاتە ڕووبەڕوو بووەتەوە لە گەڵ قەیرانی  سیاسی .

سەرپەیڤ