ئه‌یلوول 28, 2024 08:09 Asia/Tehran
  •  پێداگری گۆترێش کرد لەسەر بەرگرتن لە شەڕی ناوچەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین

ئانتۆنیۆ گۆترێشی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند کە کلیلی کۆتایی هێنان بە توندو تیژی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین ئەوەیە کە بەربگیرێ بە شەڕی ناوچەیی.

گوترێش لەمیانەی گوتارێک لە بنکەی ڕێکخراوەکەی لە نیۆیۆرک وتی پێویستە بەربگرین بە شەڕێکی ناوچەیی کە زیان بە هەموولایەک دەگەیەنێ و وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە ناکرێ هەر وتووێژی بێ کۆتایی  بکەین لەسەر غەزە وتیشی غەزە هێشتاش هەر ناوەندی توندوتیژیەو ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانیش هەموو هەوڵی خۆی وەگەڕ دەخا بۆ جێگیرکردنی ئاشتیەکی بەردەوام و کۆتایی ‌هێنان بەو توندوتیژیانە.

ئانتۆنیۆ گۆترێشی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وتی کە پێویستە کۆتایی بێ بە ئەتڵەسی بەرەوسەری مەرگ لە غەزە، بۆ خەڵکی فەلەستین و سەرجەم جیهان و وریایشی دا کە لێکەوتەکانی سەرچاوەگرتوو لە مەرگ و کاولکاری لە غەزە هەنووکە بوونە هەڕەشەیەک بۆ پەلکێشی سەرجەم ناوچەکە بۆنێو شەڕو لەنێوچوون.

سەرپەیڤ