تشرینی یه‌که‌م 02, 2024 09:14 Asia/Tehran

دوابەدوای تازەترین گۆڕانکاریەکانی ناوچە لەوان هەڵمەتی موشەکی سەرکەوتووانەی ئێران بۆ فەلەستینی داگیرکراو هاوڕێ لەگەڵ تیگرتنی سەدان موشەکی بالستیک، وەزیری بەرگری ئەمریکا لە وتووێژ لەگەڵ وەزیری شەڕی ڕژێمی زایۆنی هەواڵی دا

"لوئید ئاستین " وەزیری بەرگری ئەمریکا وتی: دوابەدوای هەڵمەتی موشەکی ئێران لەژێر ناوی " وادەی سادقی ٢" لەگەڵ یوئاوگاڵانت" وەزیری شەڕی ڕژێمی زایۆنی وتووێژی تەلەفونی مان ئەنجام داوهەڵوێستی هەمدیسانی واشنتۆن لەبەرامبەر تیلاڤیوکەپیداگری لەسەر پشتیوانی هەمە لایەنەیە ، دوپات کردەوە.

وەزیری بەرگری ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئیکس" توئیترسادق" نووسیی: من ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ یۆئاو گاڵانت" دوابەدوای کاروکردەی دەستدرێژکارانی ئەمڕۆی ئێران لەدژی ئیسرائیل قسەمان کرد.

ئێمە ڕێزی بەرامبەری خۆمان لە بەرەڤانی کردنی هەماهەنگی ئیسرائیل لەبەرامبەر نزیک بە ٢٠٠ موشەکی بالستیکی هاوێژراو لە لایەن ئێران دەربڕی وئەرکمەند کراین کە لەپێوەندی نزیک بمینینەوە.

ئاستین هەروەها ئاماژەی دایە تەقەی مەرگهێنەرکەلەسەرزەویە داگیرکراوەکان ڕووی دا وبووە هۆی کوژرانی لانی کەم ٦زایۆنی ووتی: من هەروەهاسەرەخۆشی خۆم لە بنەماڵەی کەسانی کوژراوڕائەگەینم .

هەرلەوحاڵەدا لە بەیاننامەی وەزاڕەتی بەرگری ئەمریکا پینتاگۆن داهاتووە: "لوئید ئاستین بە گاڵانت متمانەی دا کە ئەمریکا لە دۆخێکی باش بۆ بەرگری کردن لە خۆی وهاوپەیمانەکانی لە بەرامبە رهەڕەشەکانی ئێران دایە.

قسە هەڵیت وپەلیتەکانی سەرۆکی پێنتاگۆن لە دۆخێکدا کراوە کە ئەمریکا لە سەرەتای جەنایەتی زایۆنیەکان لە ئۆکتۆبەری ڕابردوو لە تەنیشت تیلاڤیڤ دابووە وقەڵاچووکردن و کۆمەڵکۆژی لەغەززە ، لوبنان، یەمەن وسووریا نادرکینێت .دوابەدوای جەناتە جۆربەجۆرەکانی ڕژێمی زایۆنی بەتایبەت تیرۆر وشەهیدکردنی ژمارەیەک لە سەرۆکانی خۆڕاگری لەوان " ئیسماعیل هەنیە: سەرۆکی مەکتەب سیاسی حەماس وسەیید حەسەن نەسرۆڵڵا سکرتێری گشتیی حیزبۆڵڵای لوبنان، ئێران لەسەر مافی خۆی بۆ وەڵام دانەوە لەکات وزەمەنێکی باش پیداگری کردبوو.

هەروەها سەیید عەبباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژەدان بە زیاتر لە دوو مانگ دان بەخۆداگرتنی ئێران دوابەدوای پەلاماری تیرۆریستی ڕژێمی زایۆنی وشەهید کردنی شەهید هەنیە لە تاران ، وبەردەوام کرانی شەڕنانەوە شەڕخوازیەکانی ئەم ڕژێمە لە غەززە وپەرەپیدران وکێشرانی بەرەوخاکی لوبنان کە هەتائێستاکە بووەتە هۆی شەهید بوونی زیاترلە ٤٢هەزارکەس لە خەڵکی زۆڵملیکراوی غەززە ولوبنان ، وتی کە کۆماری ئیسلامی ئێران تەنیا لە مافی خۆی بۆ بەرگری ڕەوا بە پێی مادەی ٥١ی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان کەڵکی وەرگرتووە وبەگشتیی بنکە وناوەندەکانی سەربازی وئاسایشتی ڕژێمی زایۆنی داوەتەبەر دەسڕێژ.

 

سەرپەیڤ