وشداری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەحاند تەشەنەی قەیران لە ڕۆژاوای ئاسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i431575-وشداری_سکرتێری_گشتیی_نەتەوە_یەکگرتووەکان_لەحاند_تەشەنەی_قەیران_لە_ڕۆژاوای_ئاسیا
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وشداری دا: ئاگری شەڕ و قەیران لە ڕۆژاوای ئاسیا بە خێراییەکی تەواو بڵیسە دەستێنێ و خەریکە دەبێتە دۆزەقێکی ڕاستینە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 03, 2024 07:50 Asia/Tehran

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وشداری دا: ئاگری شەڕ و قەیران لە ڕۆژاوای ئاسیا بە خێراییەکی تەواو بڵیسە دەستێنێ و خەریکە دەبێتە دۆزەقێکی ڕاستینە.

ئانتۆنیۆ گۆتێرێش لە کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی ئاسایشدا سەبارەت بە ڕووداوەکانی ڕۆژاوای ئاسیا وتی: هەفتەی پێش ئەنجومەنی ئاسایشم لە ڕەوشی جێی نیگەرانیی لوبنان ئاگادار کردەوە، لەو کاتەوە ڕەوشەکە لە حاڵەتی خراب بەرەو یەکجار خراپ چۆتە پێشەوە. سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاشکاوانە ڕایگەیاند : من جەختم کرد لەسەر ئەوەی کە دەبێ ڕێز بگیردرێ لە مافی سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی لوبنان و حکومەتی لوبنان دەبێ کۆنترۆڵی هەموو چەک و کەرەستەی جەنگیی لە سەرانسەری خاکی لوبناندا لە دەستدا بێ. گۆتێرێش وتیشی: لە ماوەی چەن ڕۆژی رابردوودا تەشەنەی شەڕ و پێکدادانەکانمان بینیوە، ئەوەندەش ئەو تەشەنەیە بەرچاو بووە کە نازانم لەو چوارچێوەی کە ئەم ئەنجومەنە بە بڕیارنامەی ١٧٠١ داینا، چی ماوەتەوە. هێزی ئیسراییلی پەلاماری ئاسمانیی بێوچانیان کردۆتە سەرانسەری لوبنان لەوان بەیرووت.

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتیشی: ئەمریکا و فەرەنسا بە داکۆکیی چەن وڵاتی دیکە ئاگربڕی کاتییان پێشنیار داوە کە بوار خۆش بکات بۆ دەستپێبوونەوەی دانوستانەکان. ئیسراییل ئەم پێشنیارەی قەبووڵ نەکرد و زیاتر پەرەی دا بە پەلامارەکانی لەوان بۆردومانکردنی بنکەی حیزبوڵا.