ئەمریکا چاوی نووقاندووە بە سەر جەنایەتەکانی ئیسراییلد
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i431787-ئەمریکا_چاوی_نووقاندووە_بە_سەر_جەنایەتەکانی_ئیسراییلد
نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ئەمریکا چاوی نووقاندووە بە سەر جەنایەتەکانی داگیرکەرداندا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 12, 2024 05:05 Asia/Tehran
  •  ئەمریکا چاوی نووقاندووە بە سەر جەنایەتەکانی ئیسراییلد

نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ئەمریکا چاوی نووقاندووە بە سەر جەنایەتەکانی داگیرکەرداندا.

"واسیلی نێبێنزیا" پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر هێزەکانی "یونیفێل"ی بە جەنایەتی جەنگی وەسف کرد و وتیشی: ڕژێمی زایۆنی لە جیاتی ڕێگای دیپلۆماسییانە، تەشەنەپێدانی شەڕ و کێشەی هەڵبژارد. ناوبراو وتیشی: مۆسکۆ داکۆکیی تۆکمە وتەواوی خۆی لە هێزەکانی ئەم ناوەندە نێودەوڵەتییە ڕادەگەیەنێ.

نێبێنزیا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ئاماژەی کرد بەوەی کە ڕووسیا هێشتایش بڕوای وایە دامەزرانی ئاگربڕ لە غەززە گرینگترین مەسەلەیە کە ئەنجومەنی ئاسایش دەبێ هەوڵ بدات بۆ جێبەجێ کرانی. ناوبراو وتیشی: دامەزرانی ئاگربڕ ئەهوەن بوونەوەی ڕەوشی سەربازی- سیاسی لە لوبنان و سەرجەم ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بەدواوە دەبێ.