جیهان قەدەغەکرانی چالاکیی ئانڕوای شەرمەزار کرد
کۆمیسەری ئانڕوا وتی: دەنگی کنێسێت دژ بە ئاژانسی ئانڕوا هەنگاوێکی پڕمەترسییە و لەگەڵ جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەگرتووەکان و بەڵێن و ئەستۆگرییەکانی ئیسراییل بەرامبەر بە یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان نایەتەوە.
کۆمیسەری ئانڕوا وتیشی: کۆتایی هێنان بە ڕاژەکاری و خزمەتگوزارییەکانی ناوەندی ئانڕوا فەلەستینییەکان تووشی ڕەوشێکی خراپتر لەوەی دەکات کە ئێستا بەرەوڕووی بوونەتەوە.
ئانتۆنیۆ گۆتێرێشی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانیش وتوویەتی کە یاساو ڕێساکانی ئیسراییل دژ بە ئانڕوا دواهاتی نالەباری بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان دەبێ.
سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان ناسراو بە یونیسێفیش رایگەیاندووە کە قەدەغەکرانی کار کردنی ناوەندی کار و فریاگوزاری بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان ناسراو بە ئانڕوا بە مانای دیتنەوەی ڕێگایەکی تازەیە بۆ کوشتن و قەڵاچۆ کردنی منداڵان بە دەستی ئیسراییلەوە.
ژمارێک لە وڵاتانی ئەورووپاییش پەسەنکرانی یاسای قەدەغەی چالاکیی ئانڕوا لە کنێسێتی ئیسراییلیان شەرمەزار کرد.
ڕژێمی زایۆنی لە درێژەی کردەوە جەنایەتکارانەکانیدا کار و چالاکیی ناوەندی ئانڕوا لە فەلەستینی داگیرکراوی بە قەدەغە ڕاگەیاند.