تشرینی دووه‌م 07, 2024 18:58 Asia/Tehran
  • یەکێتیی جیهانیی زانایانی ئایینی موسڵمان: فریای گەلی فەلەستین کەون

یەکێتی جیهانیی زانایانی ئایینیی موسڵمان داوای لە وڵاتانی ئیسلامی کرد بێنە مەیدانەوە بۆ یارمەتیدانی گەلی فەلەستین لەهەمبەر جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی.

 «شیخ علی محی الدین القره داغی» سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی ئایینی موسڵمان ڕۆژی پێنجشەممە بە ئاماژە بە بەردەوامبوونی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە داوای لە هەموو جیهانی ئیسلام کرد بۆ یارمەتیدانی برایانیان لە فەلەستین بەرامبەر بە ڕژێمی زایۆنی هەستنەوە.«شیخ علی محی الدین القره داغی» بە وەبەر ڕەخنەدانی بێدەنگەکردنی ڕێکخراوە جیهانییەکانی مافی مرۆڤ و ناوەندە مەدنییەکان بەرامبەر بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی وتیشی: بێدەنگە کردن بە مانای هاودەست و هاوبەشبوونە لە جەنایەتەکانی ڕژێمی ژینۆسایدکاری ئیسراییل.

سەرۆکی یەکێتیی جیهانی زانایانی ئایینی موسڵمان هەروەها داوای لە زلهێزانی جیهان کرد کە خێرا ئەم ڕژێمە بخەنە ژێر گوشارەوە بۆ ئەوەی کۆتایی بێنێ بە جەنایەتەکانی.

 

سەرپەیڤ