ڕێپێوانی ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە هیندستان
شوبات 10, 2025 17:52 Asia/Tehran
ئەمڕۆ ڕێپێوانێک بە بۆنەی ساڵڕۆژی سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامی لە شاری کارگیل کە دەکەوێتە باکووری هیندستان بە بەشداری بەربڵاوی چین و توێژە جیاجیاکانی خەڵک بەڕێوەچوو
خەڵکی شاری کارگیل، لە کشمیری هیندستان، کە ئەوینداری ئیمام خومەینین ئەمڕۆ لە ساڵڕۆژی سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامیدا ڕژانە سەر شەقامەکان بۆ بەرز ڕاگرتنی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران. لەم ڕێپێوانەدا وێنەی شەهیدانی بەرخۆدان لە بەرز بووەوە . هۆگری بەرفراوانی خەڵکی ئەم ناوچەیەی هێندستان بە شۆڕشی ئیسلامی، سەرنجێکی زۆری بەرەو لای خۆی ڕاکێشاوە.