پەلامارێکی خۆکوژرانە لە باشووری ڕۆژاوای پاکستان
ئادار 16, 2025 16:09 Asia/Tehran
تەقینەوەیەک لە ئەیالەتی بەلووچستانی پاکستان بووە هۆی گیانلەدەستدانی پێنج کەس و ژمارەیەکی دیکەیش بریندار بوون.
ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لەسەر ڕێگای نێوان نوشکی و دالبەندین ڕوویدا، کە پاسێکی موسافیرهەڵگر کرابوویە ئامانج. هەندێک لە سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە کە تەقینەوەکە هێرشێکی خۆکوژی بووە و لە هەمان کاتدا تیرۆریستان پەلاماری پاسێکی هەڵگری هێزە ئەمنییەکانیشیان داوە. گرووپی تیرۆریستیی ناسراو بە "سوپای ڕزگاریخوازی بەلووچ" بەرپرسیارێتی ئەم پەلامارەی گرتووەتە ئەستۆ.