باهۆزێکی مەرگهێن لە ڕۆژاوا و باشووری ئەمریکا
ئادار 16, 2025 19:09 Asia/Tehran
بە هۆی باهۆزێکی تووند و بەهێزەوە لە ڕۆژاوا و باشووری ئەمریکا، تا ئێستا لانیکەم ٣٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئەم باهۆزە کوشندەیە ئەیالەتەکانی میزۆری، ئارکانساس، تەکساس، ئۆکلاهۆما، کانزاس و می سی سی پی گرتۆتەوە و زۆرترین زیانیش لە ئەیالەتەکانی کانزاس، می سی سی پی و میزۆری تۆمارکراوە. بە گشتی ئەم باهۆزە زیانێکی زۆری لێکەوتووەتەوە، لەوانە کاولکرانی خوێندنگەکان و پچڕانی کارەبای زیاتر لە سەدان هەزار ماڵ و باڵاخانە.