ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی میانمار گەیشتە ٢ هەزار و ٧١٩ کەس
حاکمی سەربازیی میانمار ڕایگەیاند کە ژماری کوژراوانی بوومەلەرزەکەی ئەم وڵاتە بۆ ٢ هەزار و ٧١٩ کەس زیادی کردووە و پێشبینیش دەکرێت ئەم ژمارەیە بگاتە زیاتر لە سێ هەزار کەس.
مین ئانگ هلاینگ، حاکمی سەربازیی میانمار لە وتارێک کە لە تەلەفزیۆنیدا بڵاوکرایەوە ڕایگەیاند، لەم بوومەلەرزەیەدا ٤٤١ شاروومەندی میانمار بێسەروشوێن بوونە و تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لە بارەی چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە. ئاماژەی بەوەشکرد، لەم بوومەلەرزەیە تا ئێستا چوار هەزار و ٥٢١ کەسیش برینداربوون.
ڕۆژی هەینی بوومەلەرزەیەک بە تەوژمی 7.7 ڕیشتەر میانماری هەژاند و دەیان باڵاخانەی لە ناوچە جیاجیاکانی ئەم وڵاتە وێران کرد، لەنێویاندا شاری ماندالای ناوەندی ڕۆشنبیریی میانمار.
ژمارەیەکی زۆر لە فریاگوزاران لە وڵاتانی جیاوازەوە چوونەتە میانمار، بەڵام وێرانبوونی ڕێگاوبان و فڕۆکەخانەکان پرۆسەی یارمەتیدانی تەواو قورس کردووە.