وشدار لە شیلی دوای 160 بوومەلەرزە لە ماوەی دوو کاتژمێردا
نیسان 12, 2025 18:58 Asia/Tehran
ڕوودانی 160بوومەلەرزە لە هه ریمیکی گڕکان لە ناوەڕاستی شیلیدا، بووەتە هۆی ئەوەی هۆشداریی تەقینەوەی گڕکانەکان لەو وڵاتەدا بڵاوبکرێتەوە
. ئه مڕۆ بوومه لەرزەکان له ناوه ڕاستی شیلی له ماوه ی دوو کاتژمێردا ڕوویاندا، کە نیشاندەری ئەوەیە که هه ریمی گڕکان به ناوی -لاگونا دێل مۆل - له ناوه ندی ئەو وڵاته چالاک بووه . ئەم ناوەندە گڕکانە دەکەوێتە نزیک سنووری ئارژانتین و نزیکەی ٣٠٠ کیلۆمەتر لە باشووری پایتەختی شیلییەوە دوورە و ڕووبەرێکی زۆر فراوان دەگرێتەوە. ئەم ناوچه گڕکانە لە ناوەڕاستی شیلی لەم ساڵانەی دواییدا چەندین جار چالاک بووە.